"سەرەتای کۆتایی سەردەمی ترەمپ"
  2026-11-04     

ئا: ئاوێنە

 

ئەو دەنگدەرە گەنج و ڕەشپێست و لاتینیانەی کە ترەمپ دوو ساڵ لەمەوبەر گرەوی لەسەر کردن، وازیان لەکۆمارییەکان هێناو "تسونامییەکی شین"یان لەکۆنگرێسدا دروستکرد، چەندین قەڵای مێژوویی کۆماریخوازەکان یەک بەدوای یەک کەوتن کە کەس پێشبینی نەدەکرد، بۆ زۆربەی ئەمریکییەکان ئەم هەڵبژاردنە دەنگدانێکی ناڕەزایەتی بوو دژی ترەمپ و دژی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و دژی شەڕی ئێران.

 

دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا، سەرکەوتنی مێژوویی و سەرسوڕهێنەریان تۆمارکرد لە ژمارەیەک ویلایەت کە بە قەڵای قایمی کۆنسەرڤاتیڤەکان دادەنران و کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست. ئەم "تۆسۆنامییە شینە" ڕێگەیان پێدەدات هەنگاوەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە دوو ساڵی داهاتوودا زۆر سنووردار بکەن، و باشتر خۆیان بۆ هەڵبژاردنە گرنگەکانی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٢٨ ئامادە بکەن .

هەڵبژاردنی نیوەی خولی، کە لە ناوەڕاستی خولی هەر سەرۆکێکی ئەمریکادا بەڕێوەدەچێت، نزیکەی هەمیشە وەک ڕیفراندۆمێک بۆ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی سەیر دەکرێت و پارتەکەی بەزۆری دەسەڵاتی کۆنگرێس لەدەست دەدات. بەڵام دەستکەوتی ئەمجارەی دیموکراتەکان زۆر گەورە بوو، هەروەها لە ڕوانگەیەکی مێژووییەوە نائاسایی بوو: لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، تەنها لەسێ هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولیدا پارتێک توانیویەتی دووجار پێچەوانەبوونەوەی لە هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدات، لە ساڵانی ١٩٤٦ و ١٩٩٤ و ٢٠٠٦. پێچەوانەبوونەوەی دووانەی پێشوو لە سێبەری بێهیوایی بەربڵاودا ڕوویدا لەگەڵ شەڕی عێراق و ئەمجارەش هۆکاری ئەمە شەڕی ئێران بوو، بە شێوەیەکی سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی کە دوای ئەوە هات و قورسایی لەسەر ئەمریکییە ئاساییەکان داناوە. بەگوێرەی ڕاپرسییەکەی ئەسۆشێتد پرێس، نزیکەی دوو لەسەر سێی دەنگدەران ڕایانگەیاندووە، هەستیان بە "توڕەیی" یان "بێزاری" کردووە لەو ئاراستەیەی کە ئەمریکا بەرەو ئەو شەڕە دەڕوات و شەش لە هەر دە کەسیان ڕایانگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ئەنجامی سیاسەتەکانی سەرۆکەوە بووە، لەنێویاندا ئەو شەڕە بازرگانییانەی کە بەڕێوەی دەبات.

60%ی دەنگدەران ناڕازین لە ئەدای ترەمپ وەک سەرۆک، نزیکەی 70%یش دەیانەوێت کۆنگرێس میکانیزمی چاودێری و پشکنین لەسەر سەرۆک دابنێت. هەروەها 60% ڕایانگەیاندووە کە ترەمپ بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی لە پێشینەی بەرژەوەندییەکانی وڵات دادەنێت.

ئەنجامی ئەم بێزارییە سزای کاندیدەکانی کۆمارییەکان بوو، هەرچەندە ترەمپ خۆی دەرنەکەوت – هەرچەندە داوای لەدەنگدەران کرد بەو هیوایەی کە ئەمە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی هاوپەیمانی دەنگدەران کە سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەری پێبەخشی لە ساڵانی پێشوودا، لەنێویاندا کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە هاوپەیمانی دەنگدەران بە تەواوی هەڵوەشاوەتەوە: دوو ساڵ لەمەوبەر، ترەمپ توانی زۆر بە ئاسانی لە کامالا هاریس بباتەوە بەهۆی زیادبوونی پشتیوانی لەلایەن گەنجان و ڕەشپێستەکان و لاتینییەکانەوە – لە هەموو ئەم گروپانەدا ئەمجارە وەرچەرخانێک بەرەو کاندیدەکانی دیموکراتەکان هەبوو.

بەگوێرەی نمونەکە، نزیکەی 70%ی ئەوانەی تەمەنیان لە 30 ساڵ و کەمترە، لەم هەڵبژاردنەدا پشتگیریان لە کاندیدی دیموکراتەکان کردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەویلایەتەکانیان، لەکاتێکدا لە ساڵی 2024 نزیکەی نیوەیان پشتگیری ترەمپیان کردووەو نیوەیان پاڵپشتی کامالا هاریسیان کردووە.

نزیکەی چارەکێکی سەرجەم پیاوە ڕەشپێستەکان دوو ساڵ لەمەوبەر پشتگیریان لە ترەمپ کردووە، ئێستاش تەنها نزیکەی 10% پشتگیریان لە کاندیدی کۆماریخوازەکانیان کردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

لە نێو هەموو دەنگدەرانی ڕەشپێستدا، نزیکەی 80%ی دەنگدەرانی دوو ساڵ لەمەوبەر پاڵپشتی کامالا هاریسیان دەکرد، ئێستاش نزیکەی 90% پشتگیریان لە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ کۆنگرێس کردووە.

شێوازێکی هاوشێوە لەنێو لاتینی و هیسپانییەکاندا تۆمارکرا، لەگەڵ پاشخانی توڕەیی زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ بە سەرۆکایەتی ئیدارەی ترەمپ، کە هەرچەندە بەڵێنیدابوو کە سەرنجی لەسەر کۆچبەرانی تاوانکاری نایاسایی بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەندامانی خێزانە کارکەرەکانیشیان دیپۆرتکردەوە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ٤٠%ی هیسپانیەکان پشتگیریان لە ترەمپ کرد – بازدانێکی بەرچاو و چارەنووسساز بۆ سەرکەوتنەکەی ئەو کاتە – بەڵام ئێستا نزیکەی ٦٠% پشتگیریان لە کاندیدی دیموکراتەکان کرد لە کێبڕکێکانی ئەنجومەنی نوێنەران. 70%ی هیسپانیەکان ڕایانگەیاندووە کە سیاسەتەکانی ترەمپ زیانیان بە ئابووری گەیاندووە.

 

هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٨ دەستی پێکردووە

ڕۆژنامەی ئەی پی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم گۆڕانکاریانە ڕەنگە پێشەنگێک بن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٨ کە "ئێستا بە شێوەیەکی نافەرمی دەستی پێکردووە" و لە شرۆڤەی خۆیاندا نووسیویانە: "ڕەنگە ئەمە سەرەتای کۆتایی سەردەمی ترەمپ بێت. ئەو شکستەی هەڵبژاردن کە کۆمارییەکان تووشی بوو، وەک ڕەتکردنەوەی ڕاستەوخۆی ترەمپ دەرکەوت، کە داوای دڵسۆزی لە سەرانسەری پارتەکەی دەکرد، کۆمارییەکانیشی بارگران کرد، بەهۆی شەڕی ئێران و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان لەڕاستیدا دەسەڵاتی سیاسی ترەمپ لە نزمترین ئاستدایە و نزیکەی دوو ساڵ لە خولی کۆتاییدا ماوە".

وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی دوو ساڵی تر، دیموکراتەکان دەتوانن کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر کۆنگرێسدا بقۆزنەوە نەک تەنها هەوڵی پووچەڵکردنەوەی هەموو هەنگاوێکی کارەکانی ترامپ - هەرچەندە کاتێک باس لەئێران و سیاسەتی ئەمنی دەکرێت، هێشتا دەسەڵاتێکی زۆر بەرفراوانی هەیە وەک سەرۆک.

ئێستا دیموکراتەکان لە دەستکەوتە نائاساییەکانیان لە قەڵای دیموکراسیخوازەکاندا خەریکی جێ خۆشکردنن. لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە لە کۆنگرێسی دەستلەکارکێشاوەدا ٢١٤ کورسییان بەدەستەوە بوو، کۆمارییەکان ٢١٨ کورسییان بەدەستەوە بوو (بەتەواوی ئەو ژمارەیە کە لەوێ پێویست بوو بۆ زۆرینە)، دیموکراتەکان توانیان لانیکەم ٢٧ کورسی کۆنترۆڵ بکەن کە بەدەست کۆمارییەکانەوە بوو – بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ڕەنگە 257 کورسی بەدەستبهێنن، ژمارەیەک کە لە دوای سەرکەوتنی ئۆباما لە ساڵی 2008 نەبینراوە، سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران کیم جێفری دەبێت – یەکەم کەسی ڕەشپێست لەو پۆستەدا. 

 

قەڵا کەوتووەکان

زۆربەیان قەڵاگەلێک بوون کە سەردەمانێک بە سەلامەت دادەنران بۆ کۆمارییەکان: ئۆهایۆ کە ترەمپ دوو ساڵ لەمەوبەر بە جیاوازی 11% سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ویلایەتی تەکساس کە ٣٨ ساڵە دیموکراتێکی نەناردووە بۆ ئەنجومەنی پیران، کانزاس کە لە ماوەی ٩٤ ساڵدا ئەو کارەی نەکردووە، ئایۆوا کە ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ١٣% سەرکەوتنی بەدەستهێنا؛ ویلایەتی مەین، کە سوزان کۆلینز کۆماری دێرین بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ کورسییەکەی بەدەستەوە بووەو پێشتر ڕاپرسیکارانی سەرسام کردووە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی "تسونامی شین"یشەوە ڕۆیشتووە. تەنها لە ئەلاسکا هێشتا براوەیەک ڕانەگەیەندراوە و ژماردنیش لەوێ بەردەوامە.

هەروەها دیموکراتەکان ناڕەحەتییەکیان لە کارۆلینای باکوور تۆمارکرد ، وەک لە ڕاپرسییە سەرەتاییەکاندا پێشبینی کرابوو، بەڵام ناڕەحەتییەکی سەرسوڕهێنەر بە تایبەتی لە کارۆلینای باشوور، کە قەڵایەکی بەهێزی کۆمارییەکانە و خوشکی سیناتۆری کۆچکردوو لیندسی گراهام، دارلین گراهام، کە لەلایەن زۆر کەسەوە وەک کاندیدێکی بێ ئەزموون و لاواز سەیر دەکرا، دۆڕا. ئەو بژاردەی تایبەتی ترەمپ بوو، کە وەک ڕێزلێنانێک بۆ براکەی کە هاوپەیمانی نزیکی ترەمپ بوو، کاندیدبوونی راگەیاند. هەروەها سەرۆک کۆمار کاندیدبوونی کێن پاکستۆنی بەرزکردەوە کە لە کێبڕکێی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی تەکساس دۆڕا. پاکستن هاوپەیمانێکی دڵسۆزی ترەمپە، بەڵام بە کاندیدێکی زۆر کێشەداریش دادەنرێت، بەهۆی ئەو ریسواییە گەندەڵی و ناپاکییەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا تێوەگلاوە.

تەنانەت لە میسیسیپی، ویلایەتێک کە کێبڕکێی ئەنجومەنی پیران بە هیچ شێوەیەک لە سەروبەندی دەنگدانەکاندا بەکێبڕکێ نەزانرا، لە ئێستادا شەڕێکی نزیک بە تایبەتی لە ئارادایە کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە: کاندیدی دیموکراتەکان سکۆت کالوم تەنها بە 43 دەنگ پێشەنگی سیناتۆری کۆمارییەکان سیندی هاید-سمیس گرتووە، دوای ئەوەی 96%ی دەنگەکان ژماردراون، و لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی سەرسوڕهێنەری دیکە (میسیسیپی لە ماوەی ٤٤ ساڵدا دیموکراتەکانی هەڵنەبژاردووە بۆ ئەنجومەنی پیران).

هەروەها باڵی چەپی دیموکرات دەستکەوتێکی بەرچاویان بەدەستهێنا – کە کاندیدی دژە ئیسرائیل عەبدولئەلسەید، کە کێبڕکێی ئەنجومەنی پیرانی میشیگانی بردەوە. ئەلسەید، کوڕی کۆچبەرانی میسر، وەک یەکەم موسڵمان کە تا ئێستا لە ئەنجومەنی پیران خزمەت بکات، مێژوو دەنووسێتەوە. سەرەڕای جەنجاڵییەکی گەورە بوو لەسەر هەڵوێستەکانی دژە ئیسرائیل کە بووە هۆی دروستکردنی درزێکی نائاسایی لەحزبەکەدا چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان، کاتێک نەیارە دۆڕاوەکەی لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا، هێلی ستیڤنز، ئەندامی کۆنگرێسی دیموکراتەکان، ڕایگەیاند کە پشتگیری لە کاندیدی کۆمارییەکان مایک ڕۆجەرز دەکات، بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئەلسەید بۆ ئەوەی بە ئاشکرا ئیدانەی هەڵمەتێک بکات کە ئیسرائیل بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەزانێت وەک دژە جوولەکە بینرا.

ئەم شکستە قورسە لەلایەن سەرچاوەیەک لە پارتی کۆمارییەکانەوە بە "کارەساتێک لەسەرانسەری وڵات" وەسفکرا و ستراتیژیستێکی کۆمارییەکان بە پۆلیتیکۆی ڕاگەیاند کە پارتەکە پێویستی بە ئیستێک هەیە و ڕەنگە لە ڕاستیدا ئەو شکستە وەک جۆرێک لە "دەرمانێکی تاڵ" بێت. بە گوتەی ئەو، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ لەناوبردنی "کەسانی لاوازو کاندیدە خراپەکان".

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
ئارێز عه‌بدوڵا: بافڵ تاڵه‌بانی بیه‌وێت ته‌قله‌ به‌ فیل لێده‌دات
سوپای پاسداران تێکشکانی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ترەمپ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
گەڕانەوەی مەسیحییە پێشکەوتنخوازەکان بۆ ناو کایەی سیاسی؛ ستراتیژییە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە بەرامبەر هەژموونی ترەمپدا
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دیموکراتەکان پێگەی مێژوویی کۆمارییەکانیان هەژاند و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
به‌های دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین
وەزارەتی دارایی هەرێم: تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم گەیشت و دابەشکردنیشی دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×