هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا چ کاریگەرییەکی لەسەر شەڕی ئێران دەبێت؟
  2026-11-03     

ئا: ئاوێنە

 

سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا چ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟ بۆ ئێران و ئیسرائیل و ڕووسیا چ مانایەکی دەبێت؟

 

گەلی ئەمریکا بە پلەی یەکەم دەنگ بە ئابووری دەدات نەک سیاسەتی دەرەوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنە نیوە خولەدا دەنگدەران دەبینن شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بودجەی خێزانەکانیان هەیە.

ئەگەر ناڕەزایی جەماوەری لە سندوقی دەنگدان دەرببڕدرێت و دیموکراتەکان زۆرینەی دەنگ لە هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس، واتە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن، کاریگەریی گەورەی دەبێت، بەڵام هیچ هەڵچوونێکی گەورە لە سیاسەتی دەرەوەدا دروست ناکات، چونکە دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ دوو ساڵی داهاتوو لە دەستی دۆناڵد ترەمپدا دەمێنێتەوە.

 

شەڕی ئێران

ترەمپ بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس شەڕی دژی ئێران دەستپێکرد و سەرەڕای بڕیارنامەی پەسەندنەکردنی کارەکانی، چ لە ئەنجومەنی نوێنەران و چ لە ئەنجومەنی پیران بە پشتیوانی بەشێک لە کۆمارییەکان بەردەوامە. نەیارانی ترامپ دوای هەڵبژاردن دەگەڕێنەوە، بەڵام ترەمپ هەوڵی پشتگوێخستنیان دەدات، بەو پێیەی ناکۆکی هەیە لەسەر ئەو سنوورە ڕاستەقینەی کە دەستووری ئەمریکا لە بابەتی شەڕدا بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردندا دەسەپێنێت.

ئەگەر زۆرینەی دەنگ لە هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس بەدەست بهێنن، دیموکراتەکان لەڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییە سەربازییەکانەوە فشاری زیاتر دروست دەکەن، ڕەنگە تەنانەت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی فەرمی لە گەندەڵی لە بەرنامەکانی چەکدا، کە دەوترێت ئەندامانی بازنەی ناوەوەی سەرۆک تێیدا بەشدارن.

بە کردەوە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران ناتوانن سەرۆک بوەستێنن ئەگەر بڕیار بدات، دوای هەڵبژاردنەکان، وا چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ لەگەڵ هاوڕێکەی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، "هێرشێکی بەهێز و کورتخایەن" دژی ئێران دەستپێبکات ، کە ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕایگەیاند، ئەگەر تاران پابەند نەبێت بە داواکارییەکانییەوە.

 

پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

شەڕی ئێران ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە پەیوەندییە ئیمتیازدارەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا، هەرچەندە پێدەچێت ئامانجەکانی ئەو دوو حکومەتە لەم دواییانەدا زیاتر لەیەکتر جیاببنەوە. ئەگەر باڵی چەپی دیموکراتەکان بەهێزتر بێت، ئەوا قسەکردن دژی ئیسرائیل و فشارەکان بۆ سنووردارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان (تەنانەت بۆ وەستاندنی تەواوەتی) زیاتر دەبن، بەڵام دەوڵەتی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی لە کۆنگرێسدا هەیە کە ڕێگری دەکەن لەوەی ئەمە ڕووبدات.

چەند ڕۆژی داهاتوو گرنگ دەبێت، هەروەک لە "مەشق"ی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئێران لە دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز، چەند کاتژمێرێک پێش کردنەوەی دەنگدانەکان لە ئەمریکا، دەرکەوتووە.

لێدانێکی بەرفراوان کە تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە ناوچەی کەنداو بورووژێنێت، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە تێکدەدات. پێدەچێت ناتانیاهۆ بەدوای ئەمەدا بگەڕێت، لەکاتێکدا پێداگری لەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی تاران و لەناوبردنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات، دوو ئامانج کە ئەگەر ترەمپ ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران بکات، دەستبەجێ بەدی نایەت.

 

پەیوەندی لەگەڵ روسیا

پێدەچێت دیموکراتەکان بڕیاریان دابێت هاوکارییە سەربازییە بەرفراوانەکان بۆ ئۆکرانیا دەستپێبکەنەوە و ئەو سنووردارکردنانەی کە ترەمپ سەپاندوویانە هەڵبوەشێننەوە و فشارەکانی لەسەر ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کەم بکەن.

هاوکات ئەوان بەنیازن ناکۆکی بخەنە ناو پەیوەندییە کەسییە باشەکانی نێوان ترەمپ و سەرۆکی ڕووسیا پوتین، تەنانەت ئەگەر ئەمە بە مانای وەستاندنی هەناردەکردنی بەنزینی روسیا بۆ ئەمریکا بێت، کە ترەمپ گرەوی لەسەر دەکات بۆ کەمکردنەوەی نرخی گازۆیل لە بەنزینخانەکانی ئەمریکا.

ئەگەر دیموکراتەکان بە بەهێزی لە سندوقی دەنگدان دەربچن، دەتوانن دەنگ بدەن بۆ پەسەندکردنی هاوکارییە نوێیەکان بۆ ئۆکرانیا و بە هاوکاری ژمارەیەکی پێویست لە کۆمارییەکان، زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی پیران بۆ تێپەڕاندنی ڤیتۆی سەرۆکایەتی ترەمپ دەستەبەر بکەن.

هەروەها دەیانەوێت دانیشتن و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بازرگانی و پەیوەندییەکانی دیکەی نێوان ترەمپ و کەسوکار و هاوکارە نزیکەکانی و روسیای پوتین دەستپێبکەن.

 

دوو مانگی زۆرینەی کۆمارییەکان

دوو مانگی گرنگ لەنێوان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆو دەستبەکاربوونی نوێنەرو سیناتۆرە تازە هەڵبژێردراوەکان لەسەرەتای مانگی یەکی داهاتوودا تێدەپەڕێت و لەو ماوەیەدا کۆنگرێس لەژێر کۆنترۆڵی زۆرینەی کۆمارییەکان دەمێنێتەوە.

لەماوەی ئەم دوو مانگەدا، سەرۆک ترەمپ دەتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات بۆ کۆتاییهێنان یان پەرەپێدانی شەڕی دژی ئێران، بەهاوکاری بنیامین ناتانیاهۆ (کە لەدوای بنبەستی هەڵبژاردن لەئیسرائیل وەک سەرۆکوەزیرانی کاتی دەمێنێتەوە) یان بەجیاکردنەوەی خۆی لە هاوڕێکەی کە بەدەستێوەردانێکی بێ وێنە لەکاروباری سیاسی وڵاتدا پشتیوانی لێکرد.

بە هەمان شێوە لە شەڕی ئۆکرانیادا، ترەمپ دەتوانێت فشار بخاتە سەر کیێڤ بۆ ئەوەی بەڕێککەوتنی ئاگربەست، بەڕێککەوتنی ئاگربەست، کە لەئێستاوە لەگەڵ پوتین کاری لەسەر دەکات، بەبێ گوێدانە کاردانەوەی ئەوروپییەکان.

 

شەڕێکی دوو ساڵەی پەرتبوون؟

 ترامپ دەڵێت لەگەڵ شەڕی کەنداو و مامەڵەکردنی لەگەڵ ئۆکرانیا، ئەمریکا دەوڵەمەندتر دەبێت، بەڵام بەکاربەران دەبینن گیرفانی خۆیان بەتاڵ دەبنەوە لەکاتێکدا قازانجەکەی دەچێتە دەست کۆمپانیاکانی نەوت و چەکسازی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی زیرەکی دەستکرد.

ئەگەر کۆمارییەکان ئەنجوومەنی نوێنەران لەدەست بدەن، بەڵام توانیان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیران بپارێزن، دیموکراتەکان بەدیفاکتۆ سنووردار دەبن لەدژایەتی ترەمپ، ئەمەش ڕێگری لەکاری یاسادانانی حکومەت دەکات و بەهیوای ئەوەی نەیارەکانیان تا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٨ ماندوو بکەن. هەروەها دەبوو دیموکراتەکان تا ئەو کاتە لەسەر پلاتفۆرمی سیاسی و ئەو کەسە جێگیر ببن لەگەڵیدا هەوڵی شکستپێهێنانی جێنشینی ترەمپ دەدەن بۆ ئەوەی کۆشکی سپی بگرن.

زۆرترین بینراو
​لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە تا ژاپۆن و کەنەدا؛ مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ڤیزای کار لە جیهاندا
وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست فەرمانی دەستگیرکردنی محەمەدی حاجی مەحمود بە "سیاسی و بازرگانی" دادەنێت
پژاک: گۆڕانکاریمان لە ڕێبازی چارەسەریدا نەکردووە و داوای فیدراڵیزمێکی ورد لە ئێرانێکی دیموکراتیکدا دەکەین
كه‌ركوك.. دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد
ئایا ئۆجالان لەزیندان ئازاد کراوە؟
ترەمپ داوایەکی بەپەلەی نەتانیاهۆ بۆ لێدانی ئێران ڕەتدەکاتەوە
سه‌نته‌ری میترۆ: بكوژانی رۆژنامەنوسان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئازادن
بە مەرجێک قەرزەکان بدرێنەوە؛ حکومەتی هەرێم سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبەخشێت
عێراق لەبارەی کێڵگەی نەوتی قورنە ٢ رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی راگەیاند
له‌ كه‌ركوك خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و رێبوار ته‌ها فه‌رمانی دا به‌ كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×