ترەمپ داوایەکی بەپەلەی نەتانیاهۆ بۆ لێدانی ئێران ڕەتدەکاتەوە
  2026-11-02     

لە کاتێکدا کۆشکی سپی دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە "ئەرێنی" ناودەبات، ڕاپۆرتە میدیاییەکان پەردە لەسەر ناکۆکییەکی قووڵ لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تاران هەڵدەدەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، واشنتن داواکارییەکی تەلئەبیبی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی ڕەتکردووەتەوە.

ئاوێنە: ​ڕۆژی شەممە بە کاتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا. سەبارەت بە ناوەڕۆکی گفتوگۆکە، ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، کە پەیوەندییەکی زۆر باش و ئەرێنییان هەبووە.

​پێچەوانەی ئەم لێدوانە فەرمییە، ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئیسرائیلی و ئەمریکییەوە، وردەکاریی جیاوازی لەسەر کەشی گفتوگۆکە بڵاوکردەوە. بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکە پەیوەندییەکە "زۆر سەخت" بووە، هاوکات سەرچاوە ئەمریکییەکەش گفتوگۆکەی بە "زۆر ڕاشکاوانە" وەسف کردووە.

​بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە، لە میانی پەیوەندییەکەدا نەتانیاهۆ فشاری خستووەتە سەر ترەمپ تاوەکو ڕاستەوخۆ دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکا لە سێشەممەی داهاتوودا، هێرشێکی قورس و بەرفراوان بکرێتە سەر تاران، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا بە توندی ئەو داواکارییەی ڕەتکردووەتەوە.

​لەلایەکی دیکەوە و لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردن لە ویلایەتی ئایۆوا، تیشکی خستە سەر سیاسەتی ئیدارەکەی بەرامبەر بە تاران. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە تا ئێستا لەپێناو پاراستنی گیانی مرۆڤەکان و پێدانی دەرفەت بە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی، بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی ئێراندا کردووە.

​سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر بژاردەی دیپلۆماسی، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریشی دا لەوەی کە لە قۆناغێکی دیاریکراودا، ڕەنگە وڵاتەکەی ناچار بێت پەنا بۆ سەپاندنی سزای ئابووریی توند، یان ئەنجامدانی گورزی سەربازیی یەکلاکەرەوە دژی تاران ببات.

زۆرترین بینراو
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی عێراق و سووریادا مانۆڕی هێرشکردنە سەر ئێران ئەنجام دەدەن
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایدەکاتەوە: ڕێبوار تەها بەپێی یاسا کاروباری پارێزگا بەڕێوەدەبات
هومام حەمودی: هەر شەڕێکی داهاتوو لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بێ سنوور دەبێت و سەرجەم هێزەکانی موقاوەمە تێیدا بەشدار دەبن
گەڕان بە دوای ھیچدا؛ ئەفسانەیەک لەسەر خاوەندارێتی ژیانت 
په‌روین بوڵدان: شوێنه‌ نوێیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌ر له‌ناو زیندانی ئیمرالیدایه‌
تۆڕی گازی کۆرمۆر گەیەنرایە دهۆک و هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆریی هەرێمەوە بۆ نیو ملیۆن بەرمیل بەرزبووەوە
موحسین رەزایی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی لەگەڵ سعوودیە، تورکیا و پاکستان ئاشکرا دەکات؛ جەخت لە دروستکردنی چوارچێوەیەکی ئەمنیی هەرێمی دەکرێتەوە
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن: تۆڕی كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌ 14 پارێزگا راگیرا
وەزارەتی بەرگری دیاریکردن و وێنەگرتنی شوێنە سەربازییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەکات
عراقچی: دانوستان له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره‌ قه‌ته‌رییه‌كان به‌رده‌وامه‌و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×