ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوشاری له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردوه كه راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر ئێران، به‌ڵام تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوه كه له ئێستادا ده‌رفه‌ت به دانوستان بدات.
ئاوێنه: بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئەمریکی كه قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس كردوه، دوێنێ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕاشکاوانەی لەگەڵ بنیامین نەته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە دەربارەی ڕەوشی دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕو پێكدادان.
به‌پێی قسه‌ی دو سه‌رچاوه‌كه نەته‌نیاهو گوشاری له تره‌مپ كردوه كه دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنەکانی كۆنگرێس كه بڕیاره‌ی دوسبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچن، هێرش بکه‌نه سەر ئێران، بەڵام ترەمپ، بۆ ئێستا، دەیەوێت بوار بە دانوستانەکان بدات تا ڕێڕەوی خۆیان وەربگرن، ئەمەش ستراتیژێکە کە نەته‌نیاهوی نیگەران كردوه.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه ئیسرائیلییەکە پەیوەندییەکە "قورس" بوە، لەکاتێکدا سەرچاوە ئەمریکییەکە بە "راشكاو و بێپەردە" وەسفی کردوه.
ئاكسیۆس هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێش ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی حوزەیرانی 2025 و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی مانگی دوی ئه‌مساڵ ئه‌نجامی دا، ترەمپ پەنا بۆ دو ڕێگای هاوتەریب دەبات، هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژەکانی ئاشتی لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی گەورە دوای هەڵبژاردنەکانی كۆنگرێس ده‌كات.