عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، دانوستانهكانیان لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان بەردەوامن بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەنجامی کۆتایی.
ئاوێنه: عهباس عراقچی، ئهمڕۆ یهكشهممه، لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا وتی، سەردانی شاندی ئێران بۆ قەتەر لەسەر ئاستی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بوە و بۆ بهردهوامیدان بوه به ڕاوێژهكان لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان کە لە هەفتەکانی ڕابردوشدا لە تاران بون.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، لە بنەڕەتدا لەم سەردانەدا هیچ پلانێک بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دانەنەدرابو. لە ئێستادا، ڕاوێژهكان دەربارەی پلانە دو ڕۆژەیەکە لەگەڵ نێوەندگیرانی دانوستانەکان بەردەوامن و لە قۆناغی جێبەجێکردندان، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەنجامی کۆتایی و بەدەستهێنانی ئەنجام بەستراوەتەوە بەو وەڵامانەی کە لایەنی بەرامبەر (مهبهستی ئهمریكایه) بە پرسیارەکانمانی دەداتەوە.
عراقچی دوپاتیكردهوه کە "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەک کاتدا ئامادەی بەرگری و دیپلۆماسییە و ئەوەی کە ئەمریکییەکان چ ڕێگەیەک هەڵدەبژێرن، بەستراوەتەوە بە عەقڵانییەتی خۆیانەوە."
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ئاژانسی هەواڵی ڕویتەرز بڵاویكردهوه كه شاندێكی ئێران له دهوحهن بۆ درێژهدان به دانوستانهكان.