دهستهی راگهیاندن و گهیاندنی عێراق رایگهیاند، بهداله سهرهكییهكانی كۆڕهك تیلیكۆم به هاوكاری دهزگای ئاسایشی عێراق كوژێندرانهوهو پهخشی تۆڕی كۆمپانیاكه له 14 پارێزگا راگیرا.
ئاوێنه: دەستەی ڕاگەیاندن و گهیاندنی عێراق، له راگهیهندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمی دەستیان بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی بهدالهكانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم کردوە. ئەم هەنگاوە دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە هاتوە کە بە بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکە درابو، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە یاسایی و ڕێکخستنییانەی بەرامبەر کۆمپانیاکە گیراونەتەبەر.
دەستەکە ئاشكرایكردوه، تیمە پسپۆڕەکان 4 بهدالهی سەرەکی کۆمپانیاکەیان كوژاندۆتهوه؛ یەکێك لە پارێزگای بابل، یەکێکی دیکە لە پارێزگای بەسرە و دوانیش له بهغدای پایتەخت، جگە لە داخستنی شوێنی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە پارێزگای کەرکوک. ئەم ڕێکارانەش لە چوارچێوەی پلانێکی جێبەجێکردن و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دراون.
دەستەکە جهختی كردۆتهوه كه ئەم ڕێکارانە بونەتە هۆی وەستانی پهخشی تۆڕی کۆڕەک لە 14 پارێزگای عێراق، جگە لە پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوه کە لە ئێستادا هەماهەنگی بەردەوامە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی تۆڕەکە لە پارێزگای نەینەوا، ئهوهش بۆ مسۆگهركردنی تهواوكردنی ئهو رێكارانهی كه ماون.
دەستەکە ڕونی کردۆتەوە کە دەستكردن بە کوژاندنەوەی بهدالهكان دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیه هاتوه کە لە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕایگەیاندبو و تا 1ی تشرینی دوەم درێژ کرابوەوە. ئەم ماوەیەش لە وەڵامی داواکاریی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درێژ کرابوەوە، بۆ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی بەکارهێنەران و پێدانی کاتی پێویست بەوان بۆ پاراستنی هەژمار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختی کردۆتەوە کە ڕێکارەکانی کوژاندنەوەی تۆڕەکە مانای ئەوە نییە کە داوا لە هاوبەشەکان بکرێت سیمکارتەکانیان لەناو ببەن یان واز لە ژمارەکانیان بهێنن. هەروەها دوپاتی کردۆتەوە کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی بەکارهێنەران، هاوشان لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و ڕێکخستنییەکان و پاراستنی مافەکانی دەوڵەت.