محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری ەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری، جەخت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی کە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕی ره‌شدا دادەبەزێت و نزیک دەبێتەوە لە نرخی ڕەسمی. ئاشكراشیده‌كات كه سبه‌ی دوشه‌ممه، كاروانێكی نوێی دۆلار به بڕی 500 ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكاوه ده‌گاته عێراق.
ئاوێنه: محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ره‌سمی عێراق كه بڕیاره ئه‌مشه‌و په‌خش بكرێت، رایگه‌یاند، "به‌دڵنیاییه‌وه نرخی دۆلار له بازاڕی ره‌شدا دادەبەزێت و زۆر نزیک دەبێتەوە لە نرخی ڕەسمی."
وتیشی "پەیوەندیی حکومەت(ی عێراق) لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان نایابه و لەسەر بنه‌مای متمانە دامەزراوە." و ڕونیشی کردەوە کە "دابینکردنی دۆلاری كاش بۆ عێراق لە ساڵانی ڕابردودا دابەزیبو بۆ کەمتر لە 3 ملیار دۆلاری ساڵانە."
ئاماژەی بەوەش دا کە "ویلایەتە یەکگرتوەکان لە دو مانگی ڕابردودا چه‌ند رێكارێكی گرته‌به‌ر بۆ ناردنی 3 ملیار دۆلار"، وتیشی "پێنجشه‌ممه‌ی رابردو كاروانی یه‌كه‌م گه‌یشت، كاروانی دوه‌میش سبەی دوشەممە دەگات كه بڕی هه‌ر كاروانێك زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاره."
محه‌مه‌د تەمیم دڵیایی دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "ئەو ڕێکارانەی حکومەت و بانکـی ناوەندی دەیانگرنەبەر، جگه لەو بڕە دۆلارەی کە دەخرێتە بازاڕەوە، دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیك ده‌بێته‌وه لە نرخی ڕەسمی و رەنگە یەکسانیش ببنه‌وه، وەک ئەوەی لە هەندێک لە وڵاتانی دراوسێدا هەیە."