ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌لۆفیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك هاوپه‌یمانیی مه‌ككه، هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌ی گه‌روی هورمز و یه‌مه‌ن له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
أجرى الرئيس رجب طيب أردوغان اتصالاً هاتفياً مع الرئيس الأمريكي دونالد ترامب. وتناول الاتصال العلاقات الثنائية بين تركيا والولايات المتحدة، بالإضافة إلى التطورات الإقليمية والعالمية.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هه‌ردو وڵات، پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ كردون.
ئەردۆغان لەپه‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەداوه کە ئەوان بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ په‌ره‌پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکاو خێراكردنی هاوکارییەکانی نێوان هه‌ردو وڵات لە هەمو بوارەکاندا.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندوه، ئەوان وەک هاوپەیمانیی مه‌ككه بۆ به‌رگریی هاوبه‌ش (مه‌به‌ستی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نێوان توركیا‌و سعودیه‌و پاكستانه)، بە وردی چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گەروی هورمز و یەمەن دەکەن و هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی کێشەکە به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئامادەیە پشتگیری لەو هەوڵانە بکات کە بۆ بوژاندنەوەی پرۆسەی دیپلۆماسی لە نێوان ئوکرانیا و ڕوسیا و کۆتاییهێنان بە جەنگ، ده‌درێن.