ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل: ٥٣ بۆ هاوپەیمانی نەتانیاهۆ، ٤٨ بۆ هاوپەیمانی ئایزنکۆت، ١٩ بۆ لایەنە عەرەبییەکان
  2026-10-28     

بەپێی جیاکردنەوەی ٩٣%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل، بلۆکی نەتانیاهۆ ٥٣ کورسی هەیە، بلۆکی گۆڕان-ی ئۆپۆزیسیۆن بەسەرۆکایەتی ئایزنکۆت ٤٨ کورسی هەیە‌و پارتە عەرەبییەکانیش 19 کورسییان بەدەستهێناوە، میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن دەکرێت جیاکردنەوەی ٧٪ی ئەو دەنگانەی ماون، هەموو شتێک بگۆڕێت. 

 

ئاوێنە: بردنەوەی ١٩ کورسی لەلایەن پارتە عەرەبییەکانی ئیسرائیلەوە، بەسوپرایزی گەورەی ئەم هەڵبژاردنە ناودەبەن، کە ١٩ کورسییان بەدەستهێناوەو هیچ لایەکی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن ناتوانن نادیدەیان بگرن‌و پێویستیان بەپشتیوانی ئەوانە بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ پێکبهێنن.

لیکود، پارتەکەی نەتانیاهۆ دەڵێت "هەڵبژاردنەکان لەلایەن پارتە عەرەبییەکانەوە دزراوەو داوای لێکۆڵینەوە لە لایەن شین بێت و پۆلیس دەکەن".

پارتی لیکود ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) قسەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لەلایەن لایەنە عەرەبییەکانەوە دزراوە کە پشتیوانی تیرۆر و نەهێشتنی دەوڵەتی جوولەکە دەکەن لەڕێگەی تاوانکارییە گەورەکانی بەرتیلدان و هەڕەشەکردن و توندوتیژی و ساختەکاری و بەکارهێنانی نەرمەکاڵا قەدەغەکراوەکان بۆ هاندانی دەنگدەران".

ئەمە لەکاتێکدایە کە نەتانیاهۆ لە هەڵمەتێکی دیکەی هەڵبژاردن ڕزگاری بوو، بەڵام سەرکەوتنی تەواوی بەدەستنەهێنا، لە شەوی ڕابردووشەوە جگە لەدوو تویت هیچ لێدوانێکی بڵاونەکردووەتەوە. هەروەها نەیارەکانیشی بێدەبگن‌و مەزەندە دەکرێت کە لایەنەکان هەموویان تووشی "خەمۆکی" بووبن.

ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە هێشتا ئەنجامە فەرمییەکان بەتەواوی ئاشکرا نەکراون، بەڵام کەسایەتییە باڵاکانی سیستمی سیاسی مەزەندە دەکەن کە پەیوەندی بە شۆک و نائومێدی هەردوولاشەوە هەیە کە نەیانتوانیوە سەرکەوتنی تەواو بەدەستبهێنن وەک ئەوەی بەڵێنیان دابوو.

لە لایەک ئەندامانی بلۆکی گۆڕان کە ڕەنگە ناچاربن یەکڕیزی لەگەڵ ناتانیاهۆ لەبەرچاو بگرن، سەرەڕای ئەوەی بەڵێنیان داوە ئەو کارە نەکەن.

 لە لایەکی دیکەشەوە ناتانیاهۆ کە ڕەنگە ناچار بێت دەستبەرداری هەندێک لەهاوپەیمانەکانی بێت سەرەڕای ئەوەی بەڵێنیان داوە کە هەموویان بە بەشێک لەو بلۆکە بمێننەوە.

تا ئێستا دیار نییە سەرکردەکانی سیستەمی سیاسی بەرەو کوێ دەڕۆن و بژاردە واقیعییەکان لە ڕوانگەی ئەوانەوە چین. زۆربەیان هەڵسەنگاندنی دۆخەکان لە ژوورە داخراوەکاندا ئەنجام دەدەن.

تا ئێستا ٩٣%ی دەنگەکانی هەژمارکراون، بلۆکی نەتانیاهۆ ٥٣ کورسی هەیە، بلۆکی گۆڕان-ی ئۆپۆزیسیۆن بەسەرۆکایەتی ئایزنکۆت ٤٨ کورسی هەیە‌و پارتە عەرەبییەکانیش 19 کورسییان بەدەستهێناوە.

 

 

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
مەترسی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت و نەوتفرۆشتن دەبێت بە 'دەبە'
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×