ترەمپ: ملیۆنێک دۆلار بۆهەر کەسێک ساختەکاریی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
  2026-10-27     

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، خەڵاتێکی دارایی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند بۆهەر کەسێک کە زانیاری لەسەر پرۆسەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا ئاشکرا بکات.


ئاوێنە:  سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە "ترووس سۆشیاڵ" وتویەتی "هەر کەسێک زانیاری لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو یان هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بدات، بڕی یەک ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت".


هێشتا هەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا و دیاریکردنی ئەم خەڵاتە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لەکاتێکدایە، کۆمارییەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنێکی گرنگ ئامادە دەکەن، بەگوێرەی ڕاپرسییەکانیش جەماوەری کۆمارییەکان ڕووی لە دابەزین کردووە.

بەڵام ترەمپ پێشتریش چەندینجار بانگەشەی بێ بەڵگەی سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 کردبوو کە تێیدا بەرامبەر بە جۆ بایدن دۆڕا.
 

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
بەشدارییەکی بێ‌ وێنەی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا؛ سێ ئەگەری بەردەمی نەتانیاهۆ چین؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×