نوره‌دین، ئه‌حمه‌د، پارێزگاری حه‌سه‌كه داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، خۆپیشاندانه‌كانیان به ئاشتی بكه‌ن و خۆیان به دور بگرن له توندوتیژی و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه راده‌ربڕین و داواكردنی مافه‌كان، به‌پێی یاسا گه‌ره‌نتی كراوه.
ئاوێنه: نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد‌و رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له‌دڵێكی په‌رۆشه‌وه بۆ ئاسایش و سەلامەتیی هەر تاکێک لە ئێوە و ئاسایشی نیشتمانەکەمان ئه‌م په‌یامه‌تان پێشكه‌شده‌كه‌م، دەربڕینی ڕا و داواکردنی مافەکان مافێکی ڕەوایە و یاسا گەرەنتیی کردوە، ئێمەش بە سەرجەم ڕێز و پێزانینەوە گوێ لە دەنگتان دەگرین."
وتیشی "بۆ ئەوەی دەنگتان بیستراو و به بەهێزی بمێنێتەوە، دەبێت هەمومان ئاشتییانەبونی ئەم جوڵانە بپارێزین. تێکدانی موڵکوماڵ یان چونە ناو ڕوبەڕوبونەوە، خزمەت بە دۆزەکەتان ناکات، بەڵکو سەرنج لەسەر داواکارییە ڕەواکانتان لادەدات و زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگە دەگەیەنێت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "داوا لە هەموتان دەکەم، بەتایبەتی گەنجان، عەقڵ بخەنە کار و خۆڕاگر و دانبهخۆداگربن. هێزەکانی ئاسایش ڕۆڵە و برایانی خۆتانن و ئەرکیان پاراستنی ئێوە و پاراستنی دامودەزگا نیشتمانییەکانە. وەرن دەست لەناو دەست بنێین بۆ ئەوەی دەرفەت لە هەر لایەنێک وەربگرینەوە کە هەوڵدەدات هەست و سۆزتان بقۆزێتەوە بۆ ڕاکێشانی وڵات بەرەو پشێوی یان توندوتیژی."
شەوی رابردو، شاری حەسەکە روبەڕوی ئاڵۆزی و گرژییەکی توند بوەوە؛ دوای گردبونەوەی گەنجانی کورد لە چەند گۆڕەپانێکی شارەکەداو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ بڵاوەپێکردنی گەنجان، تەقەی زۆریان کرد‌و به‌پێی میدیاكانی رۆژئاوا ژماره‌یه‌ك گه‌نج برینداربون.
ئەمڕۆش دوای نوێژی هەینی، دانیشتوانی گەڕەکی (تل حەجەر) لە شاره‌كه دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سوریاوە، داوای چەسپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی حکومەتی عەرەبیی سوریایان کرد لە ناوچەکە، بەڵام زۆری نەبرد خۆپیشاندانەکە ئاڵۆزی تێکەوت و هەوڵدرا بچنە نێو گەڕەکەکانی دیکە کە دانیشتوانەکەی کوردن، بەڵام هێزە ئەمنیەکان رێگەیان نەدان.