عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چوه په‌رله‌مان و له‌باره‌ی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار رایگه‌یاند، له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌ی قورسدابوین: په‌نابردنی بۆ پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی موچه، یان دابه‌شكردنی موچه هه‌ر 45 رۆژ جارێك یاخود په‌نابردن بۆ قه‌رزكردن و نوقمكردنی وڵات له قه‌رزدا.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چوه په‌رله‌مان و له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار رونكردنه‌وه‌ی دا.
زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌ی قورس‌دا بون، یەکەمیان په‌نابردن بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێی موچه و هێشتنەوەی فەرمانبەر لەسەر بەڵێن، دوەمیان دابەشکردنی موچە به 45 ڕۆژ جارێک و سێیەمیان په‌نابردنه به‌ر قەرزکردن و نوقمکردنی وڵات لە قەرزدا، لە کاتێکدا وڵات خۆی لە بنەڕەتدا بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
وتیشی، ئەرکەکەم لە کاتێکدا وەرگرت کە ئابورییه‌كه‌مان گەمارۆدرا بو بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوت و داخستنی گه‌روی هورمز.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مانگی داهاتو خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران و بەڵێندەران ده‌كه‌ینه دو هێنده.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هەندێک کەسی مەرامدار هەوڵیان دا كه‌لێن و دابڕانێک لە نێوان ئێمە و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەماندا دروست بکەن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە پێشتردا لەلایەن یاریپێکەرانی بازاڕەوە قۆرغ دەکرا.
زه‌یدی وتیشی، كاتێك ئەرکەکەم وەرگرت قەبارەی قەرزی گشتی زیاتر لە 208 تریلیۆن دینار بو و له‌سه‌ر حكومه‌ت بو مانگانە 10 تریلیۆن دینار دابین بکات، بەڵام بەپێچەوانەی قەیرانەکەوە موچەمان دابین کرد.