ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری كه‌ركوك، ده‌ستبه‌ری پۆستی پارێزگاری ده‌بێت و خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا ببێته وه‌زیر.
ئاوێنه: سەوسەن جەدوع، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فركسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی كه له ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاوه‌ری محه‌مه‌د سه‌معان ده‌كات له به‌غدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به پێگه‌ی "كه‌ركوك ناو"ی راگه‌یاند "له‌ئێستادا له به‌غداین بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی وه‌رگرتنی پۆستێكی وه‌زاریی وه‌ك پشكی به‌ره‌ی توركمانی عیراقی و محه‌مه‌د سه‌معان پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت".
سەبارەت بە چارەنوسی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كه به‌پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك تا كۆتایی ئه‌مساڵ پۆسته‌كه پشكی پێكهاته‌ی توركمانه، سەوسەن جەدوع وتی "ماوه‌ی به‌ركه‌وته‌ی پێكهاته‌ی توركمان له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ماوه‌و ئه‌و پۆسته هێشتا پشكی ئێمه‌یه... شوێنگرەوەمان هه‌یه بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر ناوێکی دیاریکراو رێکنەکەوتوین."