دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایگەیاند کە دو بڕیاری سزادان بە زیندانیكردن و پێبژاردن بۆ دو بەرپرسی "ئێستا و پێش‌و" لە دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق دەرچوە، ئه‌وه‌ش لەسەر دو دۆسیەی پەیوەندیدار بە پڕوژەیەکی وەبەرهێنانەوە.
ئاوێنه: دەستەکە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دادگای ناوه‌ندیی تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بڕیاریدا به سزادانی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان، بە زیندانیكردن بۆ ماوەی یەک ساڵ و پێبژاردنی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دینار؛ بەهۆی سەرانەسەندنی دارایی لە کۆمپانیایەک لە بەرامبەر نوێکردنەوەی گریبەستی یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هەمان دادگا بڕیاری داوه به سزادانی بەڕێوەبەری گشتیی پێشوی فەرمانگەی دەروازەی یەکگرتو لە دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان به بەندکردنی توند بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێبژاردنی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دینار؛ لەسەر بنه‌مای چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك له‌په‌یوه‌ست به دەرفەتی وەبەرهێنانی یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
دادگاییكردنی هه‌ردو سزادراوه‌كه به‌شێوه‌ی ئاماده‌بونی خۆیان به‌ڕێوه‌چوه. ده‌سته‌كه ڕونیشی کردۆتەوە کە دادگا، دوای سه‌یركردنی بەڵگە و سەلماندنە به‌ده‌ستهاتوه‌كان لە ھەردو دۆسیەکدا، به‌ڵگه‌كانی به ته‌واو و باوه‌ڕپێكراو زانیون بۆ تاوانبارکردنی هه‌ردو كه‌سه، بۆیە سزای زیندانیكردن و پێبژاردنی بەسەر تاوانباراندا سەپاندوە.