نرخی نه‌وت 100 دۆلاری تێپه‌ڕاند
  2026-07-23     

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، گه‌یشته‌ به‌رزترین به‌های خۆی له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دو مانگی رابردودا ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشییان كرده‌ سه‌ر دو كه‌شتیی سعودیه‌.

ئاوێنه‌: نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌و له‌ ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 100 دۆلار و 7 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به‌ 91 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نزیكه‌ی دو مانگه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌.

به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری سعویدیه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ده‌ریای سور و گه‌روی هورمز زیاتر كرد.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×