سلێمانی: بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌برێت
  2019-02-04       2587       

به‌هۆی عه‌مباركردنی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و دوور له‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌بات.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌ك-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقمیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (150) كارتۆن شه‌ربه‌تی (ئێس بـی) به‌تامی میوه‌كاندا گیراوه‌ كه‌ هه‌ركارتۆنێك (24)دانه‌ی تێدایه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و له‌ كۆگاكه‌یدا له‌به‌ر باران و تیشكی خۆر عه‌مبار كراوه‌.

به‌پێی جۆر و پێكهاته‌ی ئه‌و سارده‌مه‌نی و شیرینی-یانه‌ی دروستكراون، نوسراوی سه‌ر لیبڵه‌كانی كارتۆنه‌كه‌ زانیاری ته‌وای تێدا خراوه‌ته‌ ‌ڕوو بۆیه‌ پێویسته‌ رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت كه‌ عه‌مباركردن و پله‌ی گه‌رمی و ساردی شوێنه‌كه‌ هه‌روه‌ها به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی تێدا دیاریكراوه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×