شارەزایەكی ئابووریی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاتییە
  2026-01-29     

شارەزایەكی بواری ئابووریی ڕایدەگەیەنێت: نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار بەردەوام لەژێر کاریگەریی لێدوان و گرژییە سیاسییەکاندایە، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی کردووەتە سەر نرخی دینار، دەشڵێت: هەمیشە لەم کاتانەی ساڵ نرخی دینار دادەبەزێت، بەڵام کاتییە و زۆر بەردەوام نابێت.

ئاوێنە: دكتۆر خالید حەیدەر، مامۆستای بەشی ئابووریی لە زانكۆی سلێمانی و شارەزای بواری ئابووریی لەبارەی ئەگەری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار  ڕایگەیاند، نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار بەردەوام لەژێر کاریگەریی قسە و گرژییە سیاسییەکاندایە، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی کردووەتە سەر نرخی دینار.

وتیشی: هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی دینار ئەوەیە، کە عێراق لە سەرەتای ساڵی داراییدایە، هەمیشە لەم کاتانەی ساڵ نرخی دینار دادەبەزێت، بەڵام کاتییە و زۆر بەردەوام نابێت.

باسی لەوەشكرد، پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە بەهای دۆلار دادەبەزێنێت، بەڵام بە بۆچوونی شارەزایان جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراق سەخت دەبێت.

ڕاشیگەیاند: بۆیە ئەگەر هەیە بەهای جێگیرکراوی دۆلار لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ زیادبکرێت و نرخی یەك دۆلار بە ١٥٠٠ دینار بۆ ١٦٠٠ دینار جێگیربکرێت، ئەگەر ئەمەش جێگیربکرێت قورساییەکی زۆر دەکەوێتە سەر شانی هاوڵاتییان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرانبەر بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×