لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دڵنیایی دەدرێت
  2025-12-15     

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت، ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییەو پشت بەداتای ئابوریی ڕاستەقینە نابەستێت. 

ئاوێنە: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی لەبازاڕی دراودا ڕویداوە، تەنیا ناجێگیرییەکی کاتی و نائاساییە کە بەهۆی زانیاریی نادروست و دەنگۆوە دروست بوە، ئەمەش دەبێتە هۆی قازانجکردنی کورتخایەن.

وتیشی، قۆناغەکانی گواستنەوەو دوای هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستمی حوکمڕانیی گومرگ و ڕێکارە دیجیتاڵییەکان، دەبێتە هۆی جووڵانەوەی نرخەکان، ئەم گۆڕانکارییانە شەفافیەت و رێکخستن لەژینگەی بازرگانی و داراییدا بەهێز دەکەن.

دەشڵێت، ناجێگیریی نرخی دۆلار لەبازاڕدا کاریگەرییەکی بنەڕەتی لەسەر ئاستی گشتیی نرخەکان نەبوەو سیاسەتی دراویش بەردەوامە لەجێگیرکردنی نرخەکان و پاراستنی نرخی فەرمیی دراو، کەبوەتە هۆی کەمبونەوەی گەشەی ساڵانەی هەڵاوسان بۆ ئاستی نزمتر لە2.5%.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سیاسەتی جێگیربونی نرخی دراو پشت بەیەدەگی بەهێزی دراوی بیانی دەبەستێت کە پشتیوانی لەجێگیربونی نرخی فەرمیی دراو دەکات، کە هەزار و 320 دینارە بۆ هەر دۆلارێک. 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×