نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان: ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە، هەمان ڤایرۆسەکەی جارانە و شێوەی خۆی گۆڕیوە
  2025-11-16     

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە، هەمان ڤایرۆسەکەی جارانە و شێوەی خۆی گۆڕیوە، نیشانەکانیشی بریتین لە کۆکە، تای قورس و هەڵامەت.

ئاوێنە:  د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان ڕایگەیاند، پەتاکە جێگەی ترس نییە، هەندێک نەخۆش نیشانەکانیان سووک بوون و نێردراونەتەوە، ئەوانەشی بە قورسی نیشانەکانیان هەبوو، لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لەبارەی ئاماری پەتاکە، رایگەیاند، لە مانگی 10، دوو هەزار و 346 کەس لە نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون، بەشی زۆریان پەتای وەرزیی بوون و بەشەکەی دیکەش سکچوون و رشانەوە بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی 11 ژمارەکە رووی لە زیادبوون کردووە، لە یەکی مانگی 11ـەوە تاوەکو 15ـی مانگی 11، هەزار و 507 کەس لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هیچ نەخۆشێک بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانـ.ـیلەدەستنەداوە، ئەوانەشی گیانـ.ـیانلەدەستداوە نەخۆشیی دیکەیان هەبووە.

 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×