وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ھەردو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا ڕێككەوتون ئەمساڵ پشكی ھەرێمی كوردستان لە دەرمان بكرێتە لەسەدا ١٧ و پشكی ئاوارەكانیش بە جیا ڕەوانە بكەن.
ئاوێنه: خاڵس قادر، وتهبێژی وهزارهتی تهندروستی ههرێم به ماڵپەڕی رهسمی پارتی راگەیاند"جیا لە پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، ڕێككەوتنێك لە نێوان ھەردو وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم و عێراق كراوە، كەوا لەو بڕە پارەیەی بۆ كەرتی تەندروستی لەمساڵدا بۆ عێراق دیاری كراوە، پشكی ھەرێمی كوردستان لە دەرمان لهسهدا 17 دەبێت و هەروەها پشكی ئاوارەكانیش لە دەرمان بە جیا ڕەوانە دەكرێت."
خاڵس قادر وتیشی"بەم جۆرە بێت، پشكی ھەرێمی كوردستان لە ناردنی دەرمان لەمساڵدا زیاد دەبێت، چونكە لە بودجەشدا پارەیەكی زیاتر بۆ كەرتی تەندروستی تەرخان كراوە و پشكی ھەرێمی كوردستانیش زیاد كراوە."
بهڵام ئاشكراشیكردوه "تاوەكو ئێستا ھەر لەسەر شێوازی ساڵی ڕابردو بە وەجبە دەرمانمان بۆ ڕەوانە دەكرێت و چاوەڕێین لەمەودوا لەسەر شێوازی نوێ بۆمان ڕەوانە بكرێت و پشكی ھەرێم زیاد بكرێت."