سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی لادەبرێن
  2025-11-13     

ئێران پرسی گۆڕانکارییکردن لە دراوی وڵاتەکەدا تاوتوێ دەکات و سەرۆکی پەرلەمانیش داوایەکی بۆ جێبەجێکردنی ئاڕاستەی سەرۆککۆمارکرد.

ئاوێنە: لە ئێران کار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای لابردنی چوار سفری دراوی نیشتیمانیی دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود پزشکیانی سەرۆککۆماری ئێران کرد و داوای جێبەجێکردنی یاساکەی لێدەکات.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە نامەکەیدا بە سەرۆککۆماری وتوە، پێویستە یاسای لابردنی چوار سفری دراوی نیشتیمانیی جیبەجێبکردێت. 

داواکارییەکەی قاڵیباف، بەپێی ماددەی 123ی دەستوری وڵاتەکەیە و چوار ڕەشنوسی یاساکەشی پێشکەش بە حکومەت کردووە، ئەوەش بەپێی یەکێک لە بڕگەکانی 58ی یاسای بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە تایبەتە بە لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتمانیی وڵاتەکە.

هاوكات سەرۆکی ئەنجومەنی شورا پەیوەست بە بابەتەکە، یاسایەکی بۆ پاراستنی پاراستنی ئێرانییەکانی لە دەرەوەی وڵات پێشکەش بە سەرۆککۆمارکردوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×