نرخی مریشک بەرزبووەوە
  2025-11-04     

نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەتەوە، لە ئێستادا بەراورد بە مانگی ڕابردوو هەر کیلۆیەک ٧٥٠ دینار چوەتە سەر نرخەکەی و کیلۆی بوەتە سێ هەزار دینار. 

ئاوێنە: ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە نرخی پێشووی مریشکی زیندوو نرخەکەی بەرز بوەتەوە، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و ‏گەرمیان، لە بارەی هۆکاری بەرزبونەوەی نرخەکە ڕایگەیاند: "بڵاوبونەوەی ڤایرۆس لەنێو جووچکەکاندا و تێچووی زیاتر لە وەرزی سەرمادا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە، پێشتر نرخی مریشک زۆر دابەزیبوو و خاوەن کێڵگەکان زیانیان دەکرد، بەڵام ئێستا لە نرخێکی ئاساییدایە کە لە کێڵگەکان دوو هەزار و ٦٠٠ دینارە و بە ٣ هەزار دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیان".

ئەمە لە کاتێکدایە، بە هۆی گونجاوی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستاندا خواست لەسەر کڕینی مریشکی زیندوو هەیە، و لە هەرێمی کوردستاندا هەزار و ٨٤٠ پەلەوەرخانە هەن، کە هێلکە و مریشک دەخەنە بازاڕەوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×