كەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات
  2025-10-22     

زانکۆی جۆنس هۆپکینزی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کەمخەویی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و لاوازبوونی یادگە و توانای بڕیاردان زیاتر دەکات.

ئاوێنە: پسپۆڕانی تەندروستیی زانکۆکە رایدەگەیەنن، تێکچوونی ماوەدرێژی کاتەکانی خەوتن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن 36% زیاد دەکات، ئەمەش بەهۆی تێکدانی سەعاتی بایۆلۆجیی جەستەی مرۆڤەوە کە بەرپرسیارە لە جڵەوکردنی خەو و هەزاران فرمانی دیکە لە لەشدا. 

لێکەوتە نەرێنییە تەندوستییەکانی دیکەی کەمخەوی خۆیان دەبیننەوە لە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی لە 48%، لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگریی و مەترسیی زیاتری تووشبوون بە پەتای وەرزی. لە هەمانکاتیشدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە سێ هێندە زیاددەکات.

پسپۆڕانی زانکۆکە باس لەوەش دەکەن، هەستەوەریی وەرزی و رەبۆ کاریگەرییەکی نەرێنییان لەسەر کوالێتیی خەو دەبێت. تەنانەت نەخۆشیی شەکرەش بەهۆی زیادکردنی رێژەی میزکردنەوە، وادەکات خەوی کەسەکە پچڕپچر و خراپ بێت.

دەشڵێن دڵەکزەش کاریگەریی لەسەر کوالێتیی خەو هەیە، بەجۆرێک بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن لە هەر چوار کەسێکدا کە دڵەکزەیان هەیە، سێ کەسیان شێوازی خەوتنیان ناڕێک و پچڕپچڕە.

بەگوێرەی دوایین بڵاوکراوەکانی ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، پێویستە کەسێکی پێگەیشتووی تەندروست لە هەر رۆژێکدا بەلایەنی کەمەوە 7 سەعات بخەوێت، لە کاتێکدا گەنجان و هەرزەکاران پێویستیان بە نزیکەی 8 بۆ 10 سەعات خەو هەیە. واتا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا پێویستیی خەو کەمتر دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
یەکێتیی ئەوروپا مەترسی نوێی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات
جێگری پارێزگای کەرکوک: پارێزگاری نوێی کەرکوک تا کۆتایی ئەمساڵ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت
دامه‌زراوه‌ی په‌ی: پێشتر هۆشداریماندا له‌ رێگه‌دان به‌ په‌رله‌مانتار فراكسیۆن و حزب بگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×