عێراق بە بەهای 66 ملیۆن دۆلار هێلکەی تورکی هاوردە کردوە
  2025-09-11     

عێراق لە ماوەی کانوونی دووەمی 2025 تا ئێستا، بە بەهای 66 ملیۆن دۆلار هێلکەی لە تورکیا هاوردە کردووە و بەمەش پلەی یەکەمی لە لیستی وڵاتانی هاوردەکاردا گرتووە.

ئاوێنە: بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی هەناردەکارانی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی ئیجە، عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە هێلکەی لە تورکیاوە هاوردەکردووە بەهای 66 ملیۆن دۆلار. لە ماوەی نێوان کانووی دووەم تاوەکو ئابی ئەمساڵ. 

سەرەڕای بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی هێلکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوورییەوە لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ، بەڵام لە ماوەی 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵ عێراق لە پلەی یەکەمی گرتووە لە ڕیزی ئەو وڵاتانەی هێلکەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.   

هەر بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەکە، ڕووسیا بە 45 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەم دێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بە 17 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەم و کازاخستان بە 16 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم دایە. ئیمارات و ئیتاڵیاش بە 15 و 14 ملیۆن دۆلار، بەدوای یەکدا لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی لیستەکەدان.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×