بەغدا دو مەرجی بۆ ناردنی موچە هەیە
  2025-08-06     

حكومەتی فیدڕاڵی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مەرجی هەیە و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتیش لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "ناردنى موچەى موچەخۆران پەیوەستە بە ناردنى 120ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و هەناردەی ئەو بڕەی نەوتی هەرێم کە لە لێکتێگەیشتنەکەدا دیاریکراوە".

ئاوێنە: هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەرێم 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە بکات، بەڵام لە لێکتێگەیشتنەکەی ئەمجارەدا، پێویستە هەرێم رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگای سۆمۆوە هەناردە بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆى هێرشە درۆنییەکانی ماوەكانی رابردو بۆ سەر هەرێم، بەغدا رەزامەندیى نیشانداوە بڕى ئەو نەوتەى بەرهەمهاتوە هەناردە بکرێتەوە، جا بڕەکەی هەرچەندێک بێت.

پەیوەست بە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان کە حکومەتى عێراق پێکیهێناوە، هەرێم کەمال ئاغا رایگەیاند، لیژنەکە راپۆرتى خۆی تەواوکردوە و لەگەڵ لیژنەى ئەمنیى هەرێمى کوردستان کۆبونەوەیەک دەکات و راپۆرتەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرزدەکاتەوە.

دەشڵیت، بەگوێرەی بڕیارى سەرۆکوەزیران، پێویستە لیژنەکە دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکانی بۆ راى گشتیی ئاشکرابکات.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×