هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار ئاشکراكران
  2025-05-27     

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، بەهای دۆلار نزیکەی لە 16% کەم بووەتەوە و دەشڵێت: ئەمەش بەهێزیی بەهای دیناری عێراقی نیشان دەدات.

ئاوێنە: مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ڕایگەیاندووە، بەهای دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو نزم بووەتەوە، ئەمەش بەهێزیی بەهای دیناری عێراقی نیشان دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، بەهای دۆلار نزیکەی لە 16% کەم بووەتەوە و هۆیەکەی زۆر ڕوونە، ئەویش گۆڕانکارییە لە سیاسیەتی گواستنەوەی دەرەکی، کە بانکی ناوەندی عێراقی پشتی پێ دەبەستێت.

وتیشی، “هەروەها ئاسانکاریی گواستنەوەی دراوی بیانی لە نێوان بانکە عێراقییەکان و بانکە بیانییەکان، کە ڕاستەوخۆ و بەشیێوەیەکی خێرا ئاسانکاریی بۆ مامەڵە دەرەکییەکان دەکات لە بەرژەوەندیی بازرگانی کەرتی تایبەت لە عێراق”.

ئاشكراشی كرد، هۆیەکی دیکەی دابەزینی بەهای دۆلار، بەکارهێنانی کارتی بانکییە لەلایەن گەشتیارانەوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە، بەتایبەتی کاتێک گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، هەروەها پارێزگاری لە یەدەگی زێڕ لە عێراق، بووەتە هۆی سەقامگیری بازاڕی دۆلار.

لە ماوەی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا بەهای دۆلار زیاتر لە 5 هەزار دینار دابەزیوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 140 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×