نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی
  2025-05-02     

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەدوای ئەوەی كە چین رایگەیاند، كراوەن بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی باجە گومرگییەكان.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 20 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 59 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە چین ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەبارەی باجە گومرگییەكان راگەیاند، ئەوەش هیواكانی بۆ هێوربونەوەی شەڕی بازرگانی نێوان ئەو دو وڵاتە بوژاندۆتەوە كە دو گەورەترین ئابوری و بەكارهێنەری نەوتن لە جیهاندا.

وێڕای ئەوەش هەڕەشەكانی ترەمپ بۆ سەپاندنی سزای لاوەكی بەسەر كڕیارانی نەوتی ئێرانیدا، پاڵپشتی لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت كرد.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×