تیمی پڕۆژەی رووناكی رای گەیاند، ئەمڕۆ كارەبای دوو گەڕەكی تری شاری سلێمانی دەكرێتە 24 کاتژمێری.
پڕۆژەی رووناكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەشێكی گەڕەكی تووی مەلیك و هەواری تازە لەمڕۆوە دەچنە ناو پڕۆژی رووناكی و 14 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن.
بەم دوو گەڕەكەوە، ئێستە نۆ گەڕەك و شوێنی سلێمانی كارەباكەیان كراوەتە 24 سەعاتی.
لە قۆناغی یەكەمدا گەڕەكەكانی سابوونكەران و دارۆغا و حاجی حان و ئیبراهیم پاشا و شەقامی ئۆرزدی و سەلیم بەگ و خانەقا بوون، بە كۆی گشتی 22 هەزار هاوبەشن.
بەمەش كۆی گشتیی هاوبەشان و سوودمەندان لە كارەبای 24 سەعاتی لە سلێمانی، گەیشتووەتە 36 هەزار.