نرخی نەوت كەمێك بەرزبوەوە
  2025-04-25       130       

نرخی نەوت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كەمێك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەسایەی ئەگەری هێوربونەوەی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 66 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 66 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ نرخی نەوت چەند سەنتێك بەرزبۆتەوە، بەڵام لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تاوەكو ئێستا زیاتر لە 1% بەهای خۆی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی بونی نیگەرانی لە زیادبونی خستنەڕو لە بازاڕەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×