ڤیدیۆ..لە هەولێر بكوژێك دوای سێ ساڵ دەستگیركرا
  2025-04-24       195       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای سێ ساڵ، توانیویانە تۆمەتباری تاوانێكی كوشتن لە هەولێر دەستگیربكەن كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەڵاتبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر تاوانێکی کوشتن لە شاری هەولێر ئەنجام دراو تۆمەتبار ڕایکرد بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان.

روداوەكە بەقسەی پۆلیس دوای ئەوە هاتوە كە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەمەقاڵێ و توندوتیژیی لەنێوان چەند كەسێك دروست بوەو چەکی تێدا بەکار هێنراوەو تەقە کراوەو کەسێک کوژراوە، هەر ئەوکات تۆمەتبار هەڵاتوە.

وتوشیەتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆلیس بەوردی چاودێریی تۆمەتبارەکەی دەکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو دوای گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر، بەزوترین کات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا، کە لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا تۆمەتبار چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەی پێبو و دەستیان بەسەردا گیرا.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×