كەشناسیی عێراق ئاشكرای دەكات، كە پلەكانی گەرما هەفتەی داهاتوو نزك دەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: شەپۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەو ە و ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.
ئاوێنە: دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، پلەکانی گەرما لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە وردە وردە دەست بە دابەزین دەکەنەوە.
لای خۆشیەوە، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، خودای گەورە ویستی لەسەربێت، شەپۆلێکی تری بارانبارین و هەورە بروسکە و تەرزە لەسەر نەخشەکانی کەشوهەوا بەدیارکەوتووە .
ڕاشیگەیاندووە، به گوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی مۆدیلەکانی کەشوهەوا لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاری کراوی لەڕۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بارانی لاواز بۆ مامناوەند بۆ هەندێ ناوچەش بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم بەتایبەت ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم ئیدارەی زاخۆ و دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی وهەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و باکووری کەرکوک و گەرمیان بارانەکەی بارانێکی دێمی ودەبێت ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.
دەشڵێت: لە ئێستادا گۆڕانکاری لەشەپۆلەکە بەردەوامە لەژێر چاودێریکردندایە و جێگیرنیە و ئەم هەفتەیە لە(٧٢) کاتژمێری تر لەڕۆژی هەینی کاریگەری شەپۆلەکە بۆ سەرجەم ناوچەکان زیاتر ڕوون دەبێتەوە.