نرخی زێڕ زیاتر بەرزبوەوە
  2025-04-22     

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بەراورد بەڕۆژێک پێشتر زیاتر بەرزبوەوە، دوبارە ڕیکۆدێکی نوێی تۆمارکردو یەک ئۆنسەی بە 3490 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، دوێنێ دوشەممەش نرخی زێڕ  ڕیکۆردێکی نوێی تۆماکرد، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توندی لەجیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا گرت بەرزبونەوەی نرخی زێڕ خێراتربوو.
 
ئاوێنە: نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە لە 3424 دۆلارەوە بۆ 3490 دۆلار بەرزبوەوەو بەوپێیەش 66 دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لەمێژودا.

نرخی زێڕ ڕۆژی دوشەممەش لە 3325 دۆلارەوە بەرزبوەوە بۆ 3424و بەوپێیەش نزیکەی 100 دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
خێرایی بەرزبونەوەکانی نرخی زێڕ ئەوەندەیە کە ڕۆژانە ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات.
 
ڕۆژی دوشەممەش دۆناڵد تره‌مپ دوبارە داوای لەبانکی ناوەندیی ئەمریکا کرد سودی بانکی دابەزێنێت.
 
بەڵام جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی هەفتەی ڕابردوو لەوتارێکدا ڕایگەیاند، "پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا بەرچاویانی ناڕون کردوەوە چاوەڕێی داتای نوێ دەکەن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر سودی بانکی بدەن".
 
تیم واتێرێر شرۆڤەکاری سەر بەکۆمپانیای ڕاوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "هێرشەکانی ترەمپ بۆ سەر سەرۆکی بانکی ناوەندیی‌و پێناسە گومرکییەکان، بونەتە هۆکار بۆ تەشەنەکردنی مەترسی‌و نادڵنیایی لەبازاڕەکانداو ئەوەش بازرگانان‌و وەبەرهێنەرانی بەرەو کڕینی زێڕ هانداوە".

دۆناڵد ترەمپ هۆشداریداوە ئابوری ئەمریکا ڕوبەڕوی سستبونەوە دەبێتەوەو داوای لەبانکی ناوەندی کرد سودی بانکی کەمبکاتەوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×