بەرپرسێکی ئێرانی: کەرتی نەوتی ئێران دەبێتە دیارترین شوێنی کۆمپانیا وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا
  2025-04-20     

حسێن سەلیمی سەرۆکی کۆمەڵەی وەبەرهێنانی هاوبەشی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندوە، ئەگەر وتووێژەکانی نێوان تاران‌و واشنتۆن بەرەو پێشەوەبچێت، کەرتی نەوتی ئێران دیارترین شوێنی وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا دەبێت.

ئاوێنە: ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕونیکردوه‌تەوە، کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکی وەک شێڵ توانای جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەیان لەم کەرتە هەیە.

ئاماژەی بەوەداوه‌، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە 7 بۆ 3 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا کەمبوەتەوە بەهۆی سزاکان‌و لاوازیی وەبەرهێنانەوە.

سەلیمی جەختی لەوەکردوه‌تەوە، باشتربونی پەیوەندییەکان دەتوانێت زەمینە بۆ گەڕانەوەی سەرمایەی ئەمریکا خۆشبکات کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی داهات‌و دابینکردنی دراوی بیانی، ئەمە جگە لەگواستنەوەی تەکنۆلۆژیاو کەرەستەی سەردەم، کە دەتوانێت هانی وڵاتانی دیکە بدات بۆ چونە ناو بازاڕی ئێران.

ناوبراو ئەزمونی ئێرانی بەئەزمونی چین‌و تورکیا لەڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بەراوردکردوەو ئاماژەی بەوەکرد، ئێران شانازی بەسامانی سروشتی‌و هێزی کاری کەم تێچوی دەکات کە ئەمەش تێچوی بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% لە چاو ڕۆژئاوا کەمدەکاتەوە.

هەروەک ئاماژەی بەگرنگی هەمەچەشنکردنی هەناردەکردن‌و پەرەپێدانی کارامەیی کردوەو جەختی لەوەکردەوە، وەبەرهێنانە ڕۆژئاواییەکان دەتوانن یارمەتیی ئێران بدەن بۆ فراوانکردنی هەناردەکردنی کاڵای نا نەوتی.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×