راگەیاندنی وزەی ئەمریکا: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
  2025-04-13       140       

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا بۆ ئەمریکا زیادیکردووە.

ئاوێنە: ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 328 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، 869 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە، کە ئەوکات شەش ملیۆن و 197 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە بۆ تێکڕای 167 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو 132 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە بووە، بە رێژەی سێ ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت، بە رێژەی 598 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ڤەنزوێلا بە تێکڕای 285 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعوودیە بە تێکڕای 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەکانی سێیەم و چوارەم دێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×