نرخی تەماتە زۆر هەرزان دەبێت
  2025-04-08     

ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت: بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمبوەتەوە بۆیە قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەمان هەڵگرتوە.

ئاوێنە: لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق.

ئەوەش هاتوە، رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتوە، هەروەها بەهۆی بونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت.

هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتوە، رۆژی 1.4.2025 وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت: دوای بەدواداچون بۆ بەرهەمی تەماتە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبوەتەوە و نرخی بەرزبوەتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هاوردەی تەماتە، نرخەکەی لەبازاڕدا زۆر دادەبەزێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×