نرخی نەوت زیاتر دابەزی
  2025-04-04     

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 70 دۆلار.

ئاوێنە: پاش ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە، نرخی نەوت زیاتر لە 6%ی بەهای خۆی لەدەستدا، ئەمڕۆش بەردەوام بو لە دابەزین بەشێوەیەك كە نزیكەی 1%ی بەهای خۆی لەدەستدا.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە 69 دۆلار و 38 سەنت و نرخی یەك بەرمیل 66 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی نوێی بەسەر هاوردەكردنی كاڵای وڵاتان بۆ ئەمریكادا سەپاند.

هاوكات كۆبونەوەی دوێنێی نێوان وڵاتانی ئەندامی گروپی ئۆپیك پڵەس، ئاستی دابەزینی نەوتی خێراتر كرد كە تێیدا رێككەوتن 411 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی داهاتوەوە بۆ بازاڕەكان زیادبكەن.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×