نرخی نەوت لەسەدا 6ی بەهای خۆی لەدەستدا
  2025-04-03     

لەدوای راگەیاندنی پێناسە گومرگییە نوێكان لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوەو هاوكات لەگەڵ بڕیاری گروپی ئۆپیك پڵەس بۆ زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی داهاتودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە 6%ی بەهای خۆی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەدرێژایی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە 6%ی بەهای خۆی لە دەستدا، بەشێوەیەك لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 70 دۆلار 35 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە نزیكەی 67 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە دوێنێ چوارشەممە، سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی نوێی بەسەر هاوردەكردنی كاڵای وڵاتان بۆ ئەمریكادا سەپاند.

هاوكات كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان وڵاتانی ئەندامی گروپی ئۆپیك پڵەس، ئاستی دابەزینی نەوتی خێراتر كرد كە تێیدا رێككەوتن 411 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی داهاتوەوە بۆ بازاڕەكان زیادبكەن.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×