بەیانی ئەمڕۆ بەهای ئۆنسەیەک زێر گەیشتە ٣١٤٩ دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژوویی بوو و لە ئێستاشدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٣١٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاوێنە: بەهای زێڕ تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوەیە بەجۆرێک بەیانی ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لە مێژووی کانزاکەدا تۆمار کرد.
کاتژمێر ٠٨:٣٨ خولەکی ئەمڕۆ، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سێ هەزار و ١٤٩ و لە ئێستاشدا بە ٣١٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بە هۆی ئەو بەرزبوونەیەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرزبوویەوە، بەشێوەیەک دوێنێ تا داخرانی بازاڕەکانی هەرێم بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٦٤٥ هەزار مامەڵەی پێوەکرا، پێشبینیش دەکرێت ئەمڕۆ نرخی زێڕ زیاتر بەرز ببێتەوە.