نرخی نەوت بەڕێژەی 1% بەرزبوەوە
  2025-03-31     

لە سایەی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی نەوتی روسی و لەبارەی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی نەوت زیاتر لە لەسەدا یەك بەرزبوەوە، بەوەش بەرزترین نرخی خۆی لەماوەی پێنج هەفتەی رابردودا تۆماركرد.

ئاوێنە: لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 71 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 71 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردودا ئەوە بەرزترین نرخی نەوتە كە تۆماردەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە دوێنێ یەكشەممە، ترەمپ رایگەیاند، "تۆڕە"یە لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیاو ئەگەر هەست بكات مۆسكۆ بەربەست بۆ هەوڵەكانی لەپێناو كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكرانیا دروست دەكات، ئەوا پێناسی گومرگی لاوەكی بە رێژەی لەسەدا 25 تا لەسەدا 50 بەسەر كڕیارانی نەوتی روسیدا دەسەپێنێت.

ترەمپ هەر دوێنێ رایگەیاند، ئێران بۆردومان ئەكرێت، ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا نەگاتە رێككەوتنێكی نوێ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و هەروەها پێناسی گومرگی لاوەكیش بەسەر كڕیارانی نەوتی ئێراندا دەسەپێنێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×