هەڵکشانی نرخی زێڕ ناوەستێت و ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی بەرزبووەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 127 دۆلار ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی کانزا زەردەکە بگاتە ئەو ئاستە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخەکەی بۆ سێ هەزار و 76 دۆلار دابەزی.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 558 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 652 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 745 هەزار دینار