نرخى گرامێک زێر بە ٩٩ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیری مایەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت گڕانكاری بەسەردا نەهات و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە جێگیری مایەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٦٣ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٩ هەزار و ٢٠٣ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە سێ هەزار و ٨٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٩ دۆلار و دوو سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیری مایەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٠٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٨ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە جێگیری مایەوە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٢ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دە ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەى تورکى.