"لەم مانگەوە عێراق دەبێت بەرهەمهێنانی 125 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە"
  2025-03-21     

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبونی بە بڕیاری ئۆپیك پڵەسەوە لەبارەی بەرهەمهێنانی پشكی نەوت، عێراق دەبێت لەم مانگەوە بەرهەمهێنانی 125 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە.

ئاوێنە: نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراقی لە پۆستێكدا لە فەیسبوك راشیگەیاندوە، كەمكردنەوەكەی عێراق لەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو مانگی حوزەیرانی 2026.

بەپێی قسەی ئەو شارەزایە، كەمكردنەوەكە دەبێت مایەی دابەزینی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ 3.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەو هەروەها بەوەش داهاتی نەوتی عێراق مانگانە 262 ملیۆن دۆلار و ساڵانە 3.190 ملیار دۆلار دادەزێت.

وتوشیەتی، ئەوەش دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2025.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×