لە بازاڕی کراوەی تاران ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەکەمجار تمه‌ن داڕمانی مێژویی تۆماركرد و 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته 10 ملیۆن تمه‌نی ئێرانی.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی "سەربەخۆ"ی فارسی لە زاری بازرگانێکی بازاڕی تاران بڵاویکردەوە، یه‌ك دۆلار بە 99 هەزار و 500 تمه‌ن دەکڕدرێت، بە 100 هەزار تۆمان دەفرۆشرێت.
شارەزایانی ئاڵوگۆڕی دراو، داوا دەکەن لە هاوڵاتیان لەم چەند رۆژەدا خۆیان بەدوربگرن لە كڕینی تمەن بەئامانجی قازانج و هۆشداریشدەدەن، رەنگە بەهای تمەن بەرامبەر بەدۆلار زیاتر رو لەدابەزین بكات.
دابه‌زینی به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی، ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی "هەڕەشە"ی بڵاوکردەوە، کە تیایدا سەرکردایەتی ئێرانی بە بەرپرسیار زانی لە هێرشەکانی سەرهەڵداوانی حوسییەکان لە یەمەن.
10 ملیۆن تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر له‌مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا كه‌مترین نرخ كه دراوی ئێران به‌خۆیه‌وه بیبینێت، به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری ئابوریش، هۆكاری سه‌ره‌كی داڕمانی تمه‌ن بۆ خراپی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و مه‌ترسیه‌كانی پێكدادانی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.