هاکان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دەڵێت "حکومەتی سوریا دەبێت مافی کورد بدات، ئەمەش لەڕادەبەدەر گرنگە بۆ سوریا‌و هەم بۆ تورکیاش".
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاداری 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی سەردانەکەی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، "له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و به‌رپرسانی دیمه‌شق گفتوگۆمان کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "سوریا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هاریكاریی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه، هەروەها پێویستە حكومه‌تی سوریا مافه‌كانی كورد بدات، ئەمەش لەڕادەبەدەر گرنگە هەم بۆ سوریا‌و هەم بۆ تورکیاش، هاوكات به پێویستیشە ژێرخانی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هەرگیز لەگەڵ پێشنیاری ئۆتۆنۆمی‌و خۆسەریش نین".
فیدان وتی "پێویستە گوێ لەو بانگەوازە بگیرێت کە لەلایەن ئۆجەلانەوە کراوەو وەک دەرفەتێکی مێژوویی سەیر بکرێت، پێویستە پەکەکە ئەمە وەک بنەما وەربگرێت و دەست بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بکات".
وتیشی "ئەگەر سوود لەم دەرفەتە وەربگرین، ئەوە دەبێتە کرانەوەیەک بۆ تورکیا‌و ناوچەکە، ئەگەر نا ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک".