نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای ئۆنسەیەک زێر گەیشتە ٣٠٠٥ دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژوویی بوو و لە ئێستاشدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٢٩٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاوێنە: بەهای زێڕ تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوەیە بەجۆرێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لە مێژووی کانزاکەدا تۆمار کرد.
کاتژمێر ١٢:٠٨ـی ئەمڕۆ، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سێ هەزار و پێنج دۆلار و لە ئێستاشدا بە ٢٩٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بە هۆی ئەو بەرزبوونەیەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرزبوویەوە، بەشێوەیەک مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٧١٥ هەزار، عەیار ٢١ بە ٦٢٥ هەزار و عەیار ١٨ بە ٥٣٥ هەزار مامەڵەی پێوەکرا.