پێنج شه‌ممه‌, 13 ی ئازار , 2025
بەهای دۆلار و نەوت بەرزبوونەوە و نرخی زێڕ بە جێگیریی مایەوە
  2025-03-13       176       

نرخى گرامێک زێر بە ٩٤ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیری مایەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٨١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٧ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی یەك دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٤ هەزار و ٤٤٤ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٩٣٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٤ دۆلار و ٤٥ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیری مایەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٢ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە بەو پێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٢ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە نۆ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×