یەدەگی زێڕی عێراق 162 تۆنی تێپەڕاند
  2025-03-05       249       

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا 10 تۆن زیادیکرد، یەدەگی زێڕی عێراق 162 تۆنی تێپەڕاند.

نوێترین ئامارەکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ئاشکرای دەکات، یەدەگی زێڕی عێراق بەراورد بە مانگی رابردوو 10 تۆن زیادیکردووە و کۆی گشتیی یەدەگی زێڕیشی 162 تۆنی تێپەڕاندووە.

دەشڵێت: لەئێستادا بۆ خاوەندارێتیکردنی زۆرترین یەدەگی زێڕ، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکاندا دێت، دوای سعودییە و لوبنان و جەزائیر، لە جیهانیشدا لە پلەی 28ی ریزبەندییەکەدا دێت.

لە جیهاندا، ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندا دێت بۆ زۆرترین یەدەگی زێر، کە خاوەنی هەشت هەزار و 133 تۆنە و بەهاکەی بە زیاتر لە 600 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش سعودییە خاوەنی 323 تۆن یەدەگی زێرە و ریزبەندی یەکەمی گرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×