بەهای دۆلار و نەوت دابەزین و نرخی زێڕ بەرزبووەوە
  2025-03-05       405       

نرخى گرامێک زێر بە ٩٣ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی نۆ هەزار دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزی و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی هەزار و٨٠٠ دینار دابەزی.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٨٥ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٧ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی یەك دۆلار دابەزی.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٣ هەزار و ٧٦٣ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٩١٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٣ دۆلار و 75 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی نۆ هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٩ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٣ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٨٠٠ دینار دابەزی بەوپێیەی دوێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٢ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە نۆ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×