بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی زێڕ دابەزی
  2025-03-03       365       

نرخى گرامێک زێر بە ٩٢ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی چوار هەزار دینار دابەزی و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی هەزار و ٢٠٠ دینار بەرزبووەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٩ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٢ هەزار و ١٣٦ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٨٦٥ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٢ دۆلار و 13 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی چوار هەزار دینار دابەزی.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦١٦ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی هەزار و ٢٠٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٢ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە نۆ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×