وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا: بۆری نەوت ئامادەیەو چاوەڕێی بەغدادین
  2025-03-03     

وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، بۆری نەوت ئامادەیەو چاوەڕێی بەغدان، ده‌شڵێت:"ده‌توانین قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم‌و عێراق له‌به‌نده‌ری جەیهان زیاتر بكه‌ین".

ئاوێنە: ئالپئاڕسڵان بایراکتار وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، "هێڵی نەوتی بەندەری جەیهان کە لەسلۆپییەوە تاوەکو بەندەرەکە درێژکراوەتەوە، لە4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە واتە ساڵێک‌و نیوە ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتە".

وتیشی:"دیداری نێوان هەولێرو بەغدا بەردەوامە، پێمان باشە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوەو دەتوانين قەبارەی هەناردەکردنیی ئەو دوو بۆرییە زیاتر بکەن‌و لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هەناردەکردنەوەی نەوت لەبەسرەوە بۆ ئەوروپا بەکاربهێندرێت".

ڕۆژی 23ی شوباتی 2025، دوای پەیوەندیی‌و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، هەولێرو بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەگوێره‌ى بڕی بەردەست، ڕێککەوتن.

ڕۆژی 22ی شوباتی 2025یش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی دوباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌ ته‌واوكراون.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، 1ی ئاداری 2025، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بانگهێشتی هەموو ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی نەوتی کرد کە ئەندامن لە"ئەپیکور"و  گرێبەستیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەیە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کە دەکاتە سبه‌ینێ 4ی ئاداری 2025، بۆ کۆبونەوە لەبەغدا ئامادەبن.

لەئاداری 2023وە، هەناردەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان‌و 75 هەزاری دیکەی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگایەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپاریس لەبەرژەوەندیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×